شارپرێس:
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی دانیشتوانی قەزای پێنجوێن بەرامبەر بە پرۆژەی روناکی،
بڕیاردرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ ماوەیەکی کاتی رابگیرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
شارپرێس، ئه‌مڕۆ سێشەممە، نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی پێنجوێن
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى پرۆژه‌ى ڕوناكى و به‌رپرسانى قەزاکە كۆبونه‌وه، بەڵام
کۆبونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتاییهات و بڕیاردرا پرۆژەکە رابگیرێت.
شارپرێس زانیویەتی، نوێنەرانی پرۆژەی روناکی پێشنیار‌یان كردوە، سه‌ره‌تا
جۆزه‌كان ببه‌سترێت، تێستى شه‌ش مانگى له‌سه‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ داشكاندنى 50% لە پێشه‌كى پاره‌كه‌ى، ئه‌و پاره‌ى دیكه‌شى ده‌مێنێته‌وه، بكرێته قیستێكى
درێژخایەن بۆ هاوڵاتییان.
هەر بەپێی ئه‌و
زانیارییانە، نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان ئەو خاڵانه‌ی پرۆژەی روناکیان رەتکردوەتەوە.