شارپرێس:
کێبڕکێی بەغداو هەولێر لەسەر شادەماری ئابوریی گەیشتە ناو پاڵاوگەکانی ناوخۆ؛ هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکات بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی ناوخۆییو کارپێکردنی پاڵاوگەکانی خۆی، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە ئەو بڕە نەوتە ڕادەستی ناوەندی بکات.
باسم محەمەد وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، "حکومەتی ناوەندی لەبەغدا دەیەوێت ئەو 50 هەزار بەرمیلە بەتەواوی وەربگرێتو خۆی پرۆسەی هەناردەکردنی لەئەستۆ بگرێت، لەبەرامبەردا بەفەرمی بەڵێنیداوە کە تەواوی بەنزینو گازوایلی پێویست بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەهەمان نرخی پاڵپشتیکراوی پارێزگاکانی دیكهى عێراق دابین بکات".
دهشڵێت، "بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەتوندی سورن لەسەر بۆچونی خۆیانو پێشنیازەکەی بەغدا بۆ ڕادەستکردنی نەوتەکە ڕەتدەکەنەوە، ئەوان جەختدەکەنەوە، ئامادەن خۆیان تەواوی بەرپرسیارێتی دابینکردنی سوتەمەنیی ناوخۆیی بگرنە ئەستۆ، بەو مەرجەی کۆنتڕۆڵی تەواوی ئەم 50 هەزار بەرمیلە نەوتەیان پێبدرێت، ئەمەش دۆسیەکەی گەیاندوەتە بنبەستو گفتوگۆکانی ڕاگرتوە".