تیمەكانی تۆڵە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەست بەجوڵە دەكەن

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ڕاگەیاندراوێكدا گروپێك بەناوی تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی كوردستان ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ٨ـی ئابی ٢٠٢٦، تیمەكانمان لە شاری سنە جاشێكیان بە ناوی سالار ڕەنگ‌ئامیز سزادا".

گروپەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێـت "ئەم كەسە وەك جاشێك لەنێو كۆمەڵگە دەناسرایەوە كە بە هەموو شێوەیەك هاوكاری ئێرانی كردووە. هاوكات ئەم كەسە هەمیشە بە كاری بەدڕەوشتییەوە سەرقاڵ بووە".

ڕونیشیكردەوە "لە دەستدرێژییەوە بیگرە تا دەگاتە ماددەی هۆشبەر، هەموو كارێكی قێزەونی لێ وەشاوەتەوە. ئەم سالار ناوە، چەندین گەنجی كوردی بەلاڕێدا بردووە و فێری بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری كردوون. هەرچەند هۆشداریی پێ دراوە، بەڵام دەستی لە كارە بەدڕەوشتییەكانی هەڵنەگرتووە و بەردەوام بووە لە بڵاوكردنەوەی ئەم بەدكارییانە لەنێو كۆمەڵگەدا، ئەم كەسە و هەر كەسێك كە كۆمەڵگەكەمان بەرەو لادان و تێكدان ببات، چارەنووسیان هەر سزادان دەبێت".