شارپرێس:
لیژنەی دادی پەرلەمانی توركیا پڕۆژەیاسای پتەوكردنی یەكگرتووی نەتەوەیی و یەكپارچەیی كۆمەڵایەتیی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا پەسەندكرد.
لەدوای ئەم پەسەندكردنە پەرلەمانی توركیا ئامادەكاری دەكات لە48 كاتژمێری داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساكە دەستپێبكات بۆ ئەوەی لەپێش دەستپێكردنی پشووی پەرلەمان یاساكە دەربچێت.
پەرلەمانتارانی دەم پارتی لەگفتوگۆكانی لیژنەكەدا داوای گۆڕانكارییان لە ماددەی چوارەمی پرۆژەیاساكەدا كرد و جەختیان لە پێویستی بەشداری ژنان كرد لەو لیژنانەی كە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیاساكە دادەمەزرێن.