دەستەی دەستپاكی لەبارەی دەستگیركردنی براكەی سودانی هاتەدەنگ

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەتەوە بێ بنەمان و تیمەکانی ئەوان هیچ پڕۆسەیەکیان بۆ دەستگیركردنی براكەی سودانی ئەنجام نەداوە.


دەستەی دەستپاکی عێراق، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕیگەیاند، ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە  کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بەپشکنینی ماڵی برای سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق لەناوچەی کازمیە لەلایەن ئەوانەوە. 

دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هیچ تیمێکی سەر بەوان هەڵسوکەوتێکی لەو شێوەیەی ئەنجام نەداوەو سەرجەم ئەو زانیارییانەی لەم بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە دورن لەڕاستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەك هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران، هەواڵی ئەوە بڵاوبۆیەوە كەلەڕێگەی تیمەكانەوە هەڵكوتراوەتە سەر برای سودانی و دەستگیركراوە.