فەرماندەی سێنتكۆم بۆ ڕێگریكردن لەهێرشی تاكلایەنە گەیشتە ئیسرائیل

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، گەیشتۆتە ئیسرائیل  بۆ ڕێگریكردن لەهێرشی تاكلایەنەی ئەو وڵاتە. 


فەرماندەكەی سیێنتكۆم، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ناوچەكەو هێرش بۆ سەر ئێران كۆبوەتەوە.

هاوكات، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە ئیسرائیل و ئاماژەی بەوەشکردوە، سەردانی براد کوپەر دوای دیدارەکانی لەوڵاتانی بەحرەین و ئیمارات دێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمریكا دەڵێت لەگەڵ ئێران نزیكن لەڕێككەوتن و ئێرانیش پێنج مەرجی بۆ كردنەوەی گەروی هورمزو ڕێككەوتنی كۆتایی ڕاگەیاند.