شارپرێس:
ئاژانسێكی فەرمی عێراق ئاشكرایكرد، كەسەرۆكی حزب و ئەمینداری گشتی حزبی جەماوەری نیشتیمانی بەتۆمەتی گەندەڵی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیركراوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (واع) لەزاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاوی کردەوە، کە ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری، ناسراو بە "ئەبو مازن"، ئەمینداری گشتیی حزبی جەماوەری نیشتمانی، بەتۆمەتی گەندەڵی لەبەغدای پایتەخت دەستگیر کرا.
ئەحمەد جبوری (ئەبو مازن)، پێشتر پارێزگاری سەڵاحەددین بوەو ماوەیەکیش وەزیری دەوڵەت بوە بۆ کاروباری پارێزگاکان، لەئێستاشدا ئەمینداری حزبی جەماهیری نیشتیمانییەو سێ کورسی لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، کۆتایی مانگی حوزەیرانیش موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کە خاوەنی 15 کورسی پەرلەمانە، لەبەغدا لەهەڵەمەتەكەی زەیدیدا دەستگیرکرا.