ئەمریكا: بەهاوكاری و مۆڵەتی ئێمە 30 كەشتی گەروی هورمزیان تێپەڕاند

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ رێگەی تێپەڕبونیان بۆ زیاتر لە 30 کەشتی کردوەتەوە تا گەووی هورمز تێپەڕێن.


سێنتکۆم لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا رێگەی تێپەڕبونیان بەزیاتر لە 30 کەشتی داوە، تا گەمارۆی گەروی هورمز تێپەڕێنن، بۆ ئەوەی بێ گرفت هاوکاریی مرۆیی بگەیەنن، بەڵام هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەوداوە لەبارەی ئەوەی کەشتییەکان لەکوێوە بەرەو کوێ بەڕێکەوتن و هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ کوێ بردوە.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەییەکەی سوپای ئەمریکا هاتوە، هەر ئەمڕۆ شەممە، 53 کەشتی بازرگانیان ناچار بەگەڕانەوە کردوەو دوو کەشتیشیان لەکارخستوەو هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو کەشتی دیکەو پشنینیان بۆی کردوە.