لیستی موچەی مانگی هەشت ڕادەستی بەغدا كرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، موچەی مانگی ئاب و تەرازوی پێداچونەوەی خەرجی و داهاتی مانگی تەموزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد.


وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، تیمی تەکنیکی بەفەرمی لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی ئابى، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لیستەکەدا ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی دارایی تایبەت، بەخەرجی و داهاتەکانی مانگی تەموزی 2026، پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی دارایی عێراق کراوە، ئەمەش بەئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکان و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.