ئێران بەتوندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایدەگەیەنێت توانای سەربازی و بەرگریی وڵاتەکەمان لەئاستێکدایە کە دەتوانین تا 50 ساڵی دیکە ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەیەک ببینەوە.

مەجید ئیبن ڕەزا، وەزیری بەرگریی ئێران بەوەکالەت ڕایگەیاند، هێزەکانیان سەرلەنوێدا بەپلانە سەربازییەکانیاندا چونەتەوەو نەخشەڕێگایەکی وردتریان بۆ داهاتوو داڕشتوە.

دەشڵێت، ئامانجەکانی دوژمن بەوردی دەستنیشان کراون و هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، زانیاریی پێویست دراوەتە هێزەکانی ئۆپەراسیۆن تاوەکو گورزی کاریگەرو ورد لەدوژمن بدەن. 

وەزیری بەرگریی ئێران، ئێران بەپشتبەستن بەتوانای ناوخۆیی و پسپۆرانی خۆی، بەتێچویەکی زۆر کەمتر لەبەرامبەر ئەو دوژمنانەی بەخەرجییەکی قورسەوە هاتبونە مەیدان، توانای بەرگریی خۆی ڕێکخستوەتەوەو دەشڵێت، ئەم پەیامەی بەتایبەت بۆ سەرۆكی ئەمریكایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، كەتواناكانی ئێران بەتەواوی لاواز بون.