شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق تۆمەتبارێکی دەستگیرکردوە کە بەمەبەستی
بەدەستهێنانی دەستکەوتی تایبەتی خۆی بەناوی چەند بەرپرسێکی باڵاوە پەیوەندی بە
بەرپرسانی دیکەوە کردوە، یەکێک لەو کەسانەش کە پەیوەندی پێوەکردون، عەلی زەیدیی
سەرۆک وەزیران بوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دەستگیرکردنی
ئەو تۆمەتبارە بە پشتبەست بە زانیارییەکی وردی هەواڵگری بوەو دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی
دادوەر و دیاریکردنی شوێنەکەی، لەشاری بەغدا دەستگیرکرا ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارە لەلێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەداناوە کە بەناوی
بەرپرس و کەسایەتییەکانەوە پەیوەندی بە لایەنە حکومییەکانەوە کردوە، هەروەها دەریشکەوتوە
کە لە ساڵی 2023 بەهەمان تۆمەت دادگایی کراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو تۆمەتبارە گیراوەو
رادەستی لایەنە دادوەرییەکان کراوە.