بانکی ناوەندی عێراق دەست بەسەر سامانی 12 بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتار دەگرێت

عیراق

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەتۆمەتی تێوەگلانیان بە گەندەڵی، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دەست بەسەر سەرجەم پارە گوازراوەو نەگوازراوەی 12 بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتاری عێراق بگرێت، کە یەکێکیان راوێژکاری پێشوی سەرۆک وەزیران بوە.


بەگوێرەی دوو نوسراوی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق، پاڵپشت بە بڕیاری دادوەری دادگای ناوەندیی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، بڕیارداوە دەست بەسەر سەرجەم پارە گوازراوەو نەگوازراوەکانی راوێژکارێکی پێشوی سەرۆک وەزیران و 11 ئەندامی ئەم خولەی پەرلەماندا بگیرێت.

بەپێی نوسراوەکە، ئەو بەرپرسانەی دەست بەسەر پارەکانیان گیراوە، بریتین لەمانە:

-ئیبراهیم سومەیدەعی، راوێژکاری پێشوی سەرۆک وەزیران

-بەها نوری، پەرلەمانتار

-زیاد جەنابی، پەرلەمانتار

-عەبدولڕەحمان خالد، پەرلەمانتار

-محەمەد فەرمان جبوری، پەرلەمانتار

-هند عەباسی، پەرلەمانتار

-بوشڕا قەیسی، پەرلەمانتار

-موزر ئەلکوڕەوی، پەرلەمانتار

-موسەننا سامەڕائی، پەرلەمانتار

-ئەشواق جبوری، پەرلەمانتار

-عالییە نوسەیف، پەرلەمانتار

-محەمەد سەعدون سەیهود، پەرلەمانتار