كەتیبەكانی سەید شوهەدا چەند خاڵێكی مەترسیداری تایبەت بە كورد دەكاتە مەرجی چەكدانان

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1091 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەتیبەكانی سەید شوهەدا یەكێك لە گروپە چەكدارەكانی عێراق 10 خاڵی وەك مەرج بۆ چەكدانان دیاریكرد كە چەند خاڵێكی تایبەتە بە كورد.

لە دیارترین ئەو خاڵانەی دیاریكراون بریتین لەبڵاوكردنەوەی هێزی فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان و كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم، دوورخستنەوەی پەكەكە و پارتە ڕۆژهەڵاتییەكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها دوورخستنەوەی سوپای توركیا لە عێراق.

ئەو خاڵانەی سەید شوهەدا كردونیەتە مەرج:
1. كشاندنەوەی تەواوی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراق.
2. دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی ماف و موچەكانیان.
3. بڵاوكردنەوەی هێزە فیدراڵییەكان لە سنورەكانی عێراق بە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
4. پاراستنی ئاسمانی عێراق ‌و ڕێگریكردن لە هەر هێرشێك.
5. دەركردنی پەكەكە لە خاكی عێراق.
6. كشاندنەوەی هێزەكانی توركیا لەعێراق.
7. كۆنترۆڵكردنی سنور و دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
8. دەركردنی پارتە ڕۆژهەڵاتییەكان لە بنكەكانیان لە هەرێمی كوردستان. 
9. ڕزگاركردنی بڕیاری دارایی و ئابوری عێراق لە هەژموونی ئەمریكا.
10. ڕزگاركردنی بڕیاری سیاسی عێراق لە كاریگەری ئەمریكا.