شارپرێس:
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانی كەم ٢٨ سزای لەسێدارەدان جێبەجێكراوە و ٥٨ هاووڵاتیی لە شارەكانی مەهاباد، شنۆ، پیرانشار، نەغەدە و دەرەشار دەستبەسەر كراون و سزای نوێیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رێخكراوی مافی مرۆڤی ئێران، ٣٠ هاووڵاتیی دیكە لە پارێزگای فارس بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی گەلانی ئێران دەستبەسەر كراون، هەروەها ١١ هاووڵاتیی بەهایی لە حەوت پارێزگای دیكە دەستبەسەر كراون.
لەڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی مەجید ئادینە لە كەرەج و دەركردنی سزای لەسێدارەدان بۆ دوو گەنجی دیكەی ناڕازی بە ناوەكانی ئەمیرمحەمەد مجەلەل چوبەری و حسێن نەزەری تۆمار كراوە.