لە ئێران نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوە

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە نرخی بەنزین لەوڵاتەکە بەرز بکاتەوە، دەشلێت، بەهۆی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا، هەناردە و داهاتی ئەو وڵاتە 35% کەمیکردوە.


 مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکردوە،" لەپێناو ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە، دەبێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر باش بکەینەوە ".

لەبارەی دۆخی ئابوری وڵاتەکەشەوە، پزیشکیان وتی،" حکومەت لەپلانیدانە بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان نرخی بەنزین بەرز بکاتەوە "،

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داهات و هەناردەی وڵاتەکە بەرێژەی زیاتر 35% کەمیکردوە.