شارپرێس:
کەمێک
پێش ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لەباکوری
ئوردن، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەوە تێکشکێنرا.
ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردەوە، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر
ئامانجەکانی ئەمریکا لە باکوری ئوردن، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە
تێکشکێنرا و خرایەخوارەوە.
تاکو ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوەو هیچ و راگەیەنراوێکی
لایەنە فەرمییەکان لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.