شارپرێس:
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەچاوپێكەوتنێكدا دەڵێت، پرۆسەی ئاشتیو کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی بنبەستدایە، بەرەوپێشچونی پرۆسەکە پێویستی بەهەنگاوی یاساییو سیاسییە.
جەمیل بایک لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (ANF) ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتیو کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی بنبەستدایە، بەرەوپێشچونی پرۆسەکە پێویستی بەهەنگاوی یاساییو سیاسییە، گەل لەپەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتدا پێویستە چاوەڕوانی دەوڵەت نەبێت، هیوای لەسەر هەڵنەچنێت، پێویستە خۆی ڕێکخراو بکاتو خۆی هەموو کێشەکانی خۆی چارەسەربکات.
بایک وتوشیەتی، گەلی کورد متمانەی بەڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە دانوستانکاری سەرەکییەو ڕێبەر ئاپۆش بەباشترین شێوە نوێنەرایەتیی ئەم متمانەیە دەکات.
بەوتەی بایک، ئەو ڕێگهو ڕێبازانەی کە ئێستا دەخرێنەڕوو، لەگەڵ سروشتو خەسڵەتی پڕۆسەکەدا یەکناگرنەوە، لەلایەکەوە باسی چەکدانانی تەواوەتی دەکرێت؛ لەلایەکی دیكهوه ژمارەیەکی بەرچاو لەدەرەوە دەهێڵدرێتەوە.