شارپرێس:
پهرلهمانتارێكى كورد لهبهغدا، پەردە لەسەر هۆشدارییە توندەکانی وەزیری دارایی عێراق لادەدات بۆ وهفدى هەرێمو ڕایدەگەیەنێت، فالح ساری بەڕاشکاوی داوای شەفافیەتی ڕەهای کردوەو هۆشداریداوەتە وهفدهكه کە ئەگەر لەگفتوگۆکاندا نەرمی نەنوێننو سوربن لەسەر ڕای خۆیان، مەترسیی ئەوە هەیە 'هەموو شتێک لەدەستبدەن".
ئەحمەد حاجی ڕەشید نوێنەری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی عێراق، پەردەی لەسەر وردەکاریی کۆبونەوەیەکی هەستیارو "پڕ لەڕاسپاردە" لادا کە لەنێوان فالح ساری وەزیری دارایی عێراقو وهفدى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوە، بهگوێرهى وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە، وەزیری دارایی عێراق بەزمانێکی ڕاشکاوو بێپەردە هۆشداریداوەتە وهفدهكهى هەرێم کە چیتر کاتی "مانۆڕو شاردنەوە" نەماوە.
وەزیری دارایی عێراق لەکۆبونەوەکەدا جەختی لەسەر شەفافیەتی ڕەها کردوەتەوەو بەوهفدهكهى هەرێمی ڕاگەیاندوە، "نابێت هیچ بابەتێک بشارنەوە؛ دەبێت هەموو بەڵگەکانو تۆمارە داراییەکان بەشێوەیەکی شەفافو ڕون بخەنە بەردەستی لایەنی عێراقی"، وهكو پهرلهمانتارهكهش وتویهتى، ئەم داواکارییە وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ بەردەوامیی هەر تێگەیشتنێکی دارایی لەنێوان هەولێرو بەغدا خراوەتەڕوو.
لەبەشێکی دیكهى قسەکانیدا کە حاجی ڕەشید گواستویەتییەوە، فالح ساری ئامۆژگارییەکی توندو تاڵی ئاراستەی وهفدى هەرێم کردوەو داوای لێکردون، لەگفتوگۆکاندا نەرم بن، وەزیرەکە هۆشدارییداوە کە "سورمەبن لەسەر ڕای خۆتان، چونکە ڕەنگە بەهۆی ئەو سەرسەختییەوە هەموو شتێک لەدەستبدەن".
بهبڕواى چاودێران، ئەم لێدوانانەی وەزیری دارایی عێراق نیشانەی ئەوەن کە بەغدا چیتر تەنها بەلێدوانی سیاسیی ڕازینابێت، بەڵکو داوای دەستگەیشتن بەوردترین زانیارییە داراییەکانی هەرێم دەکاتو نەرمی نواندنی هەولێری وەک "تاکە ڕێگە" بۆ ڕزگارکردنی شایستە داراییەکان لەقەڵەمداوە.
