شارپرێس:
لەوەرچەرخانێکدا کە گوماندەخاتەسەر متمانەپێکراویی بەیاننامە سەربازییەکانی کۆشکی سپی، ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریکی پەردەی لەسەر نهێنییەکی قورسی مرۆیی لاداو ئاشکرایکردوه، ژمارەی کوژراوانی سوپای ئەمریکا لەشەڕی دژی ئێراندا زۆر زیاترە لەو ئامارانەی کە وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) بەفەرمی ڕایگەیاندون، ڕۆژنامەکە لەزاری شەش بەرپرسی باڵای ئاگادارەوە پشتڕاستیکردوەتەوە کە پێنتاگۆن بەئەنقەست لانیکەم چوار حاڵەتی کوژرانی سەربازانی لەبنکەی زانیارییە گشتییەکان بڕیوەو شاردویەتییەوە.
ڕۆژنامە ئهمریكیهكه لەڕاپۆرتێکی شۆکهێنەردا، پەردەی لەسەر نهێنییەکی قورسی مرۆیی لاداو ڕایگەیاندوه، ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڕی نوێی شەڕی دژ بەئێراندا، زۆر زیاترە لەو ئاماره فەرمییانەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەبەیاننامە گشتییەکانیدا بڵاویاندەکاتەوە.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە زانیارییو داتاکانی خۆی لەزاری شەش بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە گواستوەتەوە کە ڕاستەوخۆ ئاگاداری زانیارییو داتا ناوخۆییەکانی پێنتاگۆنن سەبارەت بەسەرژمێریکردنو کۆکردنەوەی زیانه مرۆییەکانی ڕیزەکانی سوپای ئەمریکا.
واشنتۆن پۆست لەزاری پێنج لەو بەرپرسە باڵایانەوە پشتڕاستیکردوەتەوە کە لانیکەم چوار حاڵەتی کوژرانی سەربازانی سوپای ئەمریکا تۆمارکراون کە بەهیچ شێوەیەک ناوو زانیارییەکانیان نەخراوەتە ناو بنکەی زانیارییە گشتییەکانەوەو پێنتاگۆن بەئەنقەست لەڕای گشتیی شاردوەتەوە.
شارەزایانی سەربازیی پێیانوایە، ئەم سیاسەتی شاردنەوەیەی واشنتۆن بۆ پاراستنی ورەی ناوخۆییو ڕێگریکردنە لەدروستبونی گوشاری توندی سیاسیی لەسەر کۆشکی سپی پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
