شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل لەنوێترین لێدوانی‌دا، هۆشداری توند دەداتە توركیا‌و ئێران و دەڵێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ سێیه‌مینجار لێدانی سه‌ربازی ئاراسته‌ی تاران بكات تا ئاستی ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌گه‌ری پێویستداو داوای له‌ئه‌نقه‌ره كرد خۆی له‌گرژی دروستكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به‌دور بگرێت.
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌چوارچێوه‌ی ناوچه ئه‌منییه جیاكه‌ره‌وه‌كان له‌كه‌رتی غه‌ززه، باشوری لوبنان و خاكی سوریا ده‌مێننه‌وه‌و كشانه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن، و هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بۆ ڕفاندنی هاوڵاتی یان سه‌ربازێكی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن تاران یان ئه‌نقه‌ره‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی وێرانكه‌ری له ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌دوادا دێت.
كاتس جەختیشی كردەوە، كە ئیسرائیل له‌هێڵی زه‌ردی دیاریكراو له‌كه‌رتی غه‌ززه پاشه‌كشه ناكات تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ته‌واوی كۆتایی پێده‌هێنرێت، هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌باكوری سوریا‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر قودس به توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی توندی له‌وتاره‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت و هۆشداری پێدا كه وڵاته‌كه‌ی په‌لكێشی سه‌ركێشییه‌كی مه‌ترسیدار نه‌كات و وتی، "هێزی به‌رگریی ئیسرائیل توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه".
