لەپردێ روبەڕوبونەوەی چەکداری رویداو دوو تیرۆریست کوژران

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەناحیەی پردێی سەر بەپارێزگای کەرکوک هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق روبەڕوی تیرۆریستانی داعش بونەوەو دوو چەکدار کوژران، کە پشتوێنی خۆکوژییان لەبەردا بوو.

دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە لە شارۆچكەی پردێ ڕووبەڕووی دوو چەكداری داعش بوونەوە و لە ئەنجامدا هەردوو چەكدارەكە كوژراون.

هاوكات بەگوێرەی سەرچاوەكان لەئەنجامی پێكدادانەكە كارمەندی ماركێتێك گولەی بەركەوتووە و كوژراوە.