شارپرێس:
بەهۆی بۆیاخکردن و هێڵکاری شەقامی توی مەلیک،
ئەمشەو شەقامەکە بەربەست دەکرێت.
بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا
بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەکردوە،" ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 شەقامی تویمەلیک بەمەبەستی بۆیاخ و هێڵکاریکردن بەربەست دەکرێت
".
بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی داوا
لە شۆفێران دەکات تا کاتی تەواوبونی کارەکان، شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.