شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانى عێراق، فەرمانێکی دیوانیی دەرکرد بۆ ڕاسپاردنی (سەنا جاسم کەریم زەجراوی) لەپۆستی سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق بەوەکالەت.
بهگوێرهى ئەو بەڵگەنامەیەی کە لەنوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوەو مێژوی ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2026ی لەسەرە، فەرمانی دیوانیی ژمارە 26575 لەسەر بنەمای ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانو پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 167 بۆ ساڵی 2026 کە لە29ی ئەیلولی ڕابردودا دەرچوە، واژۆکراوە.
لەدەقی فەرمانەکەدا هاتوە کە (سەنا جاسم کەریم زەجراوی) لەپۆستی سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق بەوەکالەت ڕادەسپێردرێتو بڕیارەکەش لەڕۆژى دەرچونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.