شارپرێس:
لەکاتێکدا مەترسییە ئەمنییەکان
لەگەروی هورمز ڕوی لەهەڵکشانە، عێراق لەڕێگەی پلانێکی بەپەلەوە خۆی ئامادەدەکات بۆ
بەکرێگرتنی چەند کەشتییەکی دیكهى زەبەلاحی گواستنەوەی نەوتی خاو؛ ئاژانسێكى ئهمریكیش
ئاشکرایدەکات، بەغدا دەیەوێت لەڕێگەی گەیشتنی دوو كهشتى زهبهلاحى نوێوە لەچەند ڕۆژی
داهاتودا، کۆنترۆڵی تەواوی پڕۆسەی هەناردەکردنی وزە لەم گهروه زیندوەی جیهاندا
بگرێتە دەست.
ئاژانسی بلومبێرگ-ى ئهمریكى
لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشكرایكردوه، کۆمپانیای کەشتییەکانی نەوتی عێراق
کە سەر بەدەوڵەتە، پێشبینیدەکات لەچەند ڕۆژی داهاتودا لانیکەم یەک کەشتیی زەبەلاحی
گواستنەوەی نەوتی خاو (VLCC)، لەگەڵ کەشتییەکی بچوکتر لەجۆری (سوێزمۆکس) بەکرێبگرێت.
بهگوێرهى وتەی سەرچاوەکان،
کۆمپانیاکە بەجیا پلان دادەنێت بۆ دوبارە ڕاگەیاندنەوەی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ بەکرێگرتنی
کەشتیی زیاتر، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵێکی پێشوی بۆ بەکرێگرتنی دوو کەشتی یان زیاتر
هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەوەی چەند پێشنیازێکی گونجاوی پێنەگەیشتبوو.
ئەم هەنگاوەی عێراق لەکاتێکدایە
کە تێپەڕبونی کەشتییەکانی نەوت بەگەروی هورمزدا ڕوبەڕوی مەترسیی بەردەوامو پەرەسەندوو
دەبێتەوە، ئەمەش وای لەعێراق کردوە تواناکانی خۆی بەهێزتربکات بۆ بەڕێوەبردنی
گواستنەوەی هەناردەی نەوتەکەی لەم ڕێڕەوە گرنگو زیندوەدا.
کۆمپانیای گشتیی
گواستنهوهى نەوتی عێراق (IOTC)، یەکێکە لەکۆمپانیا ستراتیژییەکانی سەر بەوەزارەتی
نەوتی عێراقو لەساڵی 1972 دامەزراوە، کۆمپانیاکە بەرپرسە لەگواستنەوەی نەوتی خاوو
بەرهەمە نەوتییە پاڵێوراوەکان (وەک گازوایل، نەوتی سپیو سوتەمەنی فڕۆکە) بۆ دەرەوەو
ناوەوەی عێراق.
لەماوەی شەڕەکانی پێشودا
(بەتایبەت ساڵی 1991)، کۆمپانیاکە تەواوی کەشتیگەلەکەی لەدەستدا، لەدوای 2003وە عێراق
هەوڵدەدات لەڕێگەی کڕینو بەکرێگرتنی کەشتیی نوێوە وەک کەشتییەکانی (بەغدا، بەسرە،
کەرکوک ـ ناوى ئهم شارانه لهسهر ئهو كهشتیانه نوسراوه) پێگەی خۆی لەبازاڕی
گواستنەوەی دەریاییدا بەهێزبکاتەوە.
بەهۆی کەمبونی کەشتییەکانی
خۆیشی، کۆمپانیاکە زۆرجار پەنا دەباتەبەر هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان
(وەک کۆمپانیای عەرەبیی گواستنەوەی دەریایی - AMPTC) بۆ جێبەجێکردنی
گرێبەستە گەورەکانی گواستنەوەی نەوت.
