شارپرێس:
بەمەبەستی پێدانی
ڕونکردنەوە لەبارەی دۆخی ئابوری وڵات و پرسی گۆڕینی نرخی دۆلار، عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق گەیشتە پەرلەمانی عێراق.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران گەیشتە پەرلەمانی عێراق و لەلایەن هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا.
ئەوەشیخستەڕوو، مەبەست لەسەردانەکە پێدانی ڕونکردنەوەیە لەبارەی هۆکاری گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.