عەلی زەیدیی دەچێتە سعودیەو كوێت

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێك دەگاتە سعودیەو کوێت.


میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكردوە، عەلی زەیدی لەم گەشتەیدا لەگەڵ بەرپرسانی کەنداو چەندین دۆسیەی هاوبەشی ئەمنی و ئابوری تاوتوێ دەکات؛ بەتایبەت جەخت لەسەر هەڵوێستی ڕونی عێراق دەکاتەوە لەڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک کە لەخاکی وڵاتەکەیەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ئەنجام بدرێت".

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتانی کەنداو ئەوە دەبێت کە حکومەتەکەی بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی ناکات و لێپێچینەوەی توند لەگەڵ هەر لایەنێک دەکات کە دەستی لەهێرشی درۆنی و پەلاماری سنوربەزێندا هەبێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، وڵاتانی کەنداو بەردەوام هۆشداری دەدەن لەوەی کە گروپە چەکدارەکان لەناوخۆی عێراقەوە درۆن ئاراستەی دامەزراوە ئابورییەکانیان دەکەن.