كەشتییكەی نەوتهەڵگر لەگەروی هورمز تەقییەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەگەروی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتوەو تەقیوەتەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران جەخت دەكاتەوە، كە ئەمە چارەنونسی مەترسیداری هەر کەشتییەکە کە ڕەچاوی یاساو ڕێساکان ناکات لەگەروی هورمز.

سوپای پاسداران دەشڵێت، کەشتییەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕۆیشتن بەئاراستەی جێگرەوەی باشور لەگەروی هورمز بەر مینێکی دەریایی کەوتوەو بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی گەورەی تێدا ڕویداوەو چرکەساتی تەقینەوەکە لەكەناراوەکانەوە بەڕونی بینراوە.