شارپرێس:
کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر بەهۆی بەرکەوتنی بەمینی دەریایی لەگەروی هورمز تەقییەوەو هێزی دەریایی سوپای پاسدارانیش هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "گەروەکە داخراوەو هەر کەشتییەک، سەرپێچی بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانى ئێمه بکات، چارەنووسی هه‌ر سوتان دەبێت".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی (تەسنیم)ى نزیك له‌سوپاى پاسداران، ئەمڕۆ شەممە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پاسدارانه‌وه وتویه‌تى، "به‌هۆى بەرکەوتنی بەمینی دەریایی لەگەروی هورمز، کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر تەقیوەتەوەو به‌ته‌واوى سوتاوه".
له‌هه‌مانكاتدا هێزی دەریایی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێرانیش له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئاژانسه‌وه ڕایگه‌یاندوه، "لەئێستادا گەروی هورمز داخراوە، هۆشداریی توند ده‌ده‌ین لەوەی، هەر کەشتییەک کە سەرپێچی لەیاساو ڕێساکانی ئێران بکات لەو ڕێڕەوەدا، به‌دڵنیاییه‌وه چارەنوسی هه‌ر سوتان دەبێت".