شارپرێس:
هاوپەیمانیی عەرەبی بەسەرکردایەتیی سعودیە ڕایگەیاند موشەکێکی بالیستیی حوسییەکانیان تێکشکاندوە کە ئاراستەی شاری ریازی پایتەختی سعودیە كرابوو.
تورکی مالیکی، وتەبێژی هاوپەیمانییەکە لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، موشەکەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ خراوەتە خوارەوەو ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشتر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سعودیە دوو درۆنی میلیشیا تیرۆریستەکانی حوسییان تێکشکاندوە کە بەرەو ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ئاراستە کرابون.
بەگوێرەی ئامارەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی، تەنیا لەتشرینی یەکەمدا ئەو گروپە زیاتر لە 14 موشەکی بالیستی و 60 درۆنی بۆمبڕێژکراویان ئاراستەی خاکی سعودیە کردوە کە ناوچەکانی ریاز، خەمیس موشەیت، نەجران و تەنانەت شاری مەدینەشیان کردوەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی حکومەتی سعودیە، هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکان و ژێرخانی وزەی وڵاتەکە لەم مانگەدا، بوەتە هۆی کوژرانی 24 کەس و برینداربونی لانیکەم 374 کەسی دیکە.