شارپرێس:
تۆڕی ئەمریکیی زە کرایدڵ (The Cradle) ئاشکرای کردوە کە ئیدارەکەی ترامپ بەعەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی، ڕایگەیاندوە کە لەچەند ڕۆژی داهاتودا هێرشی سەربازیی زیاتر لەدژی ئێران ئەنجام دەدرێت، هەروەها هۆشداری بە بەغدا داوە کە دەستتێوەردان لەئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکاندا نەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو تۆڕە کە لەبەرپرسە عێراقییەکانی وەرگرتوە، واشنتۆن ئاگادارییەکی توندی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردوە، سەبارەت بە هەر دەستتێوەردانێکی ئەگەریی لەهێرشەکانی داهاتوو بۆ سەر ئێران.
ئیدارەکەی ترامپ بە زەیدی ڕایگەیاندووە کە هەر دەستتێوەردانێکی عێراق لەو ئۆپەراسیۆنانەدا، دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری و ئەنجامی خراپ کە سیستەمی سیاسی و دەوڵەتی عێراق دەگرێتەوە.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە عێراق لەسەر داوای ڕاستەوخۆی ئەمریکا، چەند دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ ئێران داخستووە، لە کاتێکدا واشنتۆن تەنها ڕەزامەندیی لەسەر کرانەوەی دوو دەروازەی سنووری داوە.