شارپرێس:
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی دۆلار بەنرخی
فەرمی بە گەشتیاران لە دوو هەزار دۆلارەوە بۆ سێ هەزار دۆلار زیاد بکات، لە ساڵێکیشدا
تەنها شەش جار دۆلاریان بەو نرخە پێدەدرێت.
بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە،" لەپێناو
دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لەدراوی بیانی لەکاتی گەشتکردنیان بۆ
دەرەوەی وڵات، بڕیاردرا لەسبەینێوە فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بە گەشتیاران لە
دوو هەزار دۆلارەوە بۆ سێ هەزار دۆلار زیاد بکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، گەشتیاران تەنها دوو مانگ جارێک
دەتوانن لەو بڕیارە سودمەند بن، بەجۆرێک کە لە ساڵێکدا شەش جار زیاتر نەبێت.