پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتنی مەككەی پەسەند كرد

جیهان

53 خولەک پێش ئێستا‌ 134 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتنی مەككەی بۆ بەرگری هاوبەش لە نێوان توركیا، پاكستان و سعودیە پەسەند كرد.

پەرلەمانی توركیا مادەی یەكەمی "رێككەوتنی مەككە بۆ بەرگری هاوبەش"ی پەسەند كرد، كە لە ١٦ مادە پێكهاتووە و چوارچێوەیەك بۆ هاوكاری ئەمنی و سەربازی نێوان سعودیە و توركیا و پاكستان دادەمەزرێنێت. ئەمەش بریتییە لە "پاراستنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سێ وڵاتەكە و بەرزكردنەوەی تواناكانی بەرگرییان و هەماهەنگی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان و تیرۆریستییەكان".

  سعودیە، پاكستان و توركیا لە ٧ی ئابی ٢٠٢٦، لە میانی كۆبوونەوەیەكدا لە شاری مەككە، "رێككەوتنی هاوبەشی بەرگری"یان واژۆ كرد. بەگوێرەی بەیاننامەیەكی هاوبەش، ئامانجی ڕێككەوتنەكە بەهێزكردنی بەرگری بەكۆمەڵی سێ وڵاتەكەیە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەك.