شارپرێس:
بەهۆی مەترسی بونی چەکدارانی داعش لەنزێک پردێ، لەئێستاد
ڕێگەی کەرکوک - هەولێر داخراوە و هێزێکی زۆری سەربازی و ئەمنیی بڵاوەی پێکراوە و ئامادەباشیی
سەربازیی کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، دوای ئەوەی گومانکراوە ئۆتۆمبێلێکی
چەکدارانی داعش هاتبێتە سنوری پردێ، ماوەی زیاتر لە نیو کاتژمێرە بازگەی پردی داخراوە
و هیچ هاتوچۆیەک لە نێوان هەولێر-کەرکوک نەماوە.
هێزە سەربازییەکان دەڵێن،" گوماندەکەین ئۆتۆمبێلەکە
بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی هاتبێتە ناوچەکە ".