سبەی ئەنجومەنی پاڕێزگای کەرکوک کۆبونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوا لەئەندامی ئەنجومەنەکە دەکات سبەینێ ئامادەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی بن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ.


سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەئاگادارییەکدا بۆ ئەندامانی دەڵێت،" داواتان لێدەکەین کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆی سبەی شەممە، 14ى 11ى 2026 ئامادەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بن، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ پارێزگاکە ".

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەتا سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەرگای خۆکاندیدکردن دەکاتەوەو دواتر دەنگ لەسەر کاندیدەکان دەدرێت، بەهێزترین کاندیدێس بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە قەحتان وەنداوییە لەسەر پشکی بەرەی تورکمانی، بەجۆرێک لە لەچوارجێوەی رێککەوتنی هۆتێل رەشید، تاکو سەری ساڵ ئەو پۆستە لای پێکهاتەی تورکمان دەمێنێتەوە.

ئەم روداوانە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو چەند رۆژێک لەمەوبەر پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرایە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی قەیس خەزعەلی لەبەرامبەر پرۆسە، هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ دواخرا.