شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی هاوبەشی سوپاو حەشدی شەعبی لەنێوان سنوری پارێزگای نەینەواو ئەنبار.
هاوكات، میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكردوە، كە چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەنێوان هەردوو پارێزگای نەینەواو ئەنبار لەسنوری قەزای حەزەر.
لای خۆیەوە، دەستی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزەکانی لیوای 44ی حەشدی شەعبی بەرپەرچی هێرشێکی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە، کە کراوەتە سەر خاڵێک لەسەر رێگەی نێوان قەزای حەزەر (نەینەوا) و قەزای ڕاوە (پارێزگاری ئەنبار).