شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزە
چەکدارەکان بڕیاریدا لەئایندەیەکی نزیکدا هێزە ئەمنییەکان بچنە ناوچەی جورف سەخر
لەباشوری بەغدا، کە لەئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکاندایە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ کەناڵی "دجلە"ی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد،" چارەسەرکردنی پرسی
جورف سەخر پرسێکی ناوخۆییە و ئێران هیچ دەستوەردانێکی لە بابەتەکە نەکردوە ".
ئەەوەشیخستەڕوو،" عەلی زەیدیی هێزە ئەمنییەکانی
راسپارد کە لەسەرتاسەری وڵات روبەڕوی قاچاخچییەکانی نەوت ببەنەوە، هەروەها "کۆمەڵێک
چەتە" لەپشت بەقاچاخبردنی نەوتن ".
حەیدەر عەبودی وتیشی،" حکومەتی عێراق تێڕوانینی
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق گۆڕیوە، لە وڵاتێکی کۆنتڕۆڵکراوەو بۆ هاوبەشێکی متمانەپێکراو
".
باسی لەوەشکرد،" بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنها لەدەستی
دەوڵەتدایە و حکومەت رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادات ئەو دەسەڵاتە ببەزێنێت
".