دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس عەلی ساڵح لە دەربەندیخان

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆژنامەنوس عەلی ساڵح، پەیامنێری کەناڵی NRT لە قەزای دەربەندیخان، لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ئابوری دەستگیرکرا.


بەپێی زانیارییەکان، لەبەر ئەوەی لە هەواڵەکەدا ناوی بەرپرسێکی قەزاکە هاتووە، بە تۆمەتی "ناوزڕاندن" و بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی گیراوە و لە ئێستادا لە زینداندا دەمێنێتەوە.

چێنەر ئەحمەد، کە هاوپیشەیەتی، هەواڵی دەستگیرکردنەکەی پشتڕاستکردۆتەوە، کە ئەمەش نیگەرانیی لای ڕۆژنامەنووسان دروست کردووە لەسەر چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی ڕۆژنامەنووسان و بەکارهێنانی ئەو ماددە یاساییە دژیان.