شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا
(سێنتکۆم) بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەبرینداربونو گواستنەوەی سەربازانی
ئەمریکا دەکەن بۆ نەخۆشخانە لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران؛ هاوکات هەژمارەکانی
سەر بەسوپای پاسدارانی تۆمەتبارکرد بەوەی لەبێچارەییدا چیرۆکی ساختە دروستدەکەن.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە لەپلاتفۆرمی (ئێكس)
بڵاوکرایەوە، سێنتکۆم وردەکاریی هێرشەکانی سەر بنکەکانیان لەکەنداوو چارەنوسی سەربازەکانی
ڕونکردوهتهوهو دهڵێت، "لەتەواوی هێرشەکانی ئەم هەفتەیەی ئێراندا، هیچ سەربازێکی
ئەمریکی بریندار نەبوەو پێویستی بەگواستنەوەی پزیشکی نەبوە"؛ جەختیشیکردەوە،
هەموو هێزەکانیان لەوپەڕی تەندروستیدانو چارەنوسی هەمویان دیارو ڕونە.
سێنتکۆم جهختیكردوهتهوه، ئەو دەنگۆیانە
لەلایەن هەژمارە نزیکەکانی سوپای پاسدارانەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە،
دهشڵێت، "ئەو هەژمارانەی هاوسۆزی سوپای پاسدارانن، بەردەوام لەئەنجامی بێچارەییدا
چیرۆکی ساختە هەڵدەبەستن".
ئەم ڕەتکردنەوەیەی سوپای ئەمریکا دوای
زنجیرەیەک هێرشی موشەکیو درۆنی دێت کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی
بەحرەینو کوەیت کران، لهو ڕوهشهوه سێنتکۆم نوسیویهتى، "ڕۆژی سێشەممە چەند
درۆنێکی خۆکوژی سوپای پاسداران کە بەرەو بەحرەین هەڵدرابون، لەئاسماندا خرانە خوارەوە؛
هەروەها پێشتریش بانگەشەی سوپای پاسدارانمان بۆ پێکانی سیستەمێکی ڕاداریی ئەمریکی
لەبنکەی ئاسمانیی (شێخ عیسا) لەبەحرەین ڕەتکردوهتهوه".
هاوکات ڕۆژی چوارشەممە هێرشکرایەسەر
بنکەی ئاسمانیی (عەلی ئەلسالم) لەکوەیت؛ بەرپرسانی سەربازیی کوەیت ڕایانگەیاند، سیستەمەکانی
بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوەو هیچ وردەکارییەکیش لەسەر بونی زیانی
گیانی یان مادی بڵاونەکراوەتەوە.
