شارپرێس:
كاتژمێر هەشت، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناوچەی جورف سەخر لەپارێزگای بابل دەستیپێکرد.
كەمێك لەمەوبەر، ئەو هێزانەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دیاری کرابون، بەرەو ئەو شوێنانە بەڕێکەوتون کە لەسنوری جورف سەخر بۆیان دەستنیشان کراوە تا تێیدا جێگیر ببن.
ئەو هێزانەی جوڵەی پێكراوە، نزیکەی 50 ئۆتۆمبێلی سەربازییە، كە قورسترینیان ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەرن و چەکی قورس و مامناوەندیان پێیە، هاوکات ژمارەیەک ئەمبوڵانسیشیان لەگەڵدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، عەلی زەیدیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا ئەمڕۆ هەینی، هەریەک لەپۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی وزە، دوو لیوای حەشدی شەعبی بچنە جورفو سەخرو کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن.