شارپرێس:
سەرۆکی دەزگای ئیسرائیلی زانیاری لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەداتە واشنتۆن و داواش دەکات، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوەو چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، ڕۆمان گۆفمان سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل لەسەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ جۆن راتکلیف سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی و بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا کۆبوەوەو داوای کردوە هەڵمەتێکی بۆردومانی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکرێت کە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
ئاشکراشیدەکات، سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل زانیاری هەواڵگری لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بەبەرپرسە ئەمریکییەکان داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسە هەواڵگرییەکەی ئیسرائیل لەسەردانەکەی بۆ واشنتۆن، فشاری کردوە ئەمریکا بەهەماهەنگی لەگەڵ وڵاتەکەی، ئێران بۆردومان بکەن.
دەشڵێت، رۆمان گۆفمان سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل کەسێکی نزیک و متمانەپێکراوی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیلە.