شانەی ئەمنی عێراق سەرکەوتنی ڕاگەیاند

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیوا سەعد مەعن، بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەکان ئێستا چونەتە ناو  ناوچەی جورف سەخرەوەو ئۆپراسیۆنەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو و لەسبەی کاتژمێر 06:00 بەیانییەوە دەروازەکان دەکرێنەوەو ئەم ناوچەیە هاتوچۆی بۆ دەگڕێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆرییە نەوتەکان دەپارێزین و سبەی ڕێگای فازڵییە-کەربەلا دەکرێتەوەو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران دۆسییەی جورف سەخر دێتەوە دەستی هێزە ئەمنییەکان و ئەم ئەرکە ئەمنییە سەرکەوتوانە کۆتایی هاتوە.