توركیا وەك یەكەم وڵات فڕۆكەی جەنگی بێ فڕۆكەوان ڕادەستی سوپاكەی دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تورکیا بوە یەکەم وڵات لەمێژوی فڕۆکەوانیی جیهاندا کە فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوان بخاتە خزمەتی سەربازییەوەو ئەمڕۆ لەڕێوڕەسمێ:دا ڕادەستی كرد.


کۆمپانیای بایکار لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەی کزیل ئێلما (سێوی سور) کە بەکارمەندی خۆماڵی پەرەی پێدراوەو دروستکراوی تورکیایە، قۆناغێکی مێژویی دیکەی تێپەڕاندوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تاوەکو ئێستا 600 گەشتی تاقیکاری و ڕاهێنان بەفڕۆکەکە کراوەو سێ دانەی یەکەمی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوە بۆ ئەوەی بەکاربهێندرێن.

کۆمپانیای بایکار بۆ فڕۆکەوانی و تەکنۆلۆژیای ئاسمانی، لەماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا لەبارەی فڕۆكەكەوە دەڵێت، فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی کزیل ئێلما، لەلایەن کۆمپانیای بایکارەوە پەرەی پێدراوە.

جگە لەمەش، کارکردن بەردەوامە بۆ ئەوەی کزیل ئێلما بتوانێت لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگرەوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات.