شارپرێس:
قایمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوەو دەڵێت، لەسبەینێ شەممەوە وێستگەکانی دابەشکردنی غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان جیا دەکرێنەوە.
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، لەسبەینێ شەممەوە (٢١ـی تشرینی دوەم)، پرۆسەی دابەشکردنی غاز لەوێستگەکانی ناو شاردا بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان (بتڵ) جیا دەکرێتەوە.
عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز دەڵێت، ئامانج لەم هەنگاوە نەهێشتنی قەرەباڵغی و ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران.
جەختیش دەكاتەوە، كەوێستگە تایبەتەکان بەغازی ئۆتۆمبێل (٤ وێستگە): دۆڵەڕووت، هەڵەبجە - تانجەرۆ، کانی گۆران و شا، تەنیا غاز دەدەن بەئۆتۆمبێلەکان.
وێستگە تایبەتەکان بەغازی ماڵان و بتڵ (٧ وێستگە): سەردەم، بینایی، برایەتی ١، برایەتی ٢، کوردستان، فامیلی و قەیوان یەک، تەنیا غازی بتڵ و ماڵان دابەش دەکەن.