کەتیبەکانی حزبوڵا دوای ساڵێکی تر لەجەرف ئەلنەسڕ دەردەچێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێک لەسەرکردە شیعەکان کە نزیکە لە هێزەکانی بەرەی موقاوەمە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مەدا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بڕیاری کۆتایی بۆ دەرچوونی کەتیبەکانی حزبوڵا لە جەرف ئەلنەسڕ بدرێت، ئەم پرۆسەیە بە خێرایی ئەنجام نادرێت، بەڵکوو لانیکەم یەک ساڵ کاتی پێویست بێت بۆ کۆکردنەوەی کەرەستە و چەکەکان و هەڵوەشاندنەوەی بنکە و شوێنەکانی ئەم گرووپە.

لە ڕاستیدا، کەتیبەکانی حزبوڵا لە پڕۆسەی چۆڵکردنی جەرف ئەلنەسڕ هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات کە لە بابەتی ڕادەستکردنی چەکەکانی خۆی پەیڕەوی دەکات، لەگەڵ گرووپەکانی تری بەرەی موقاوەمە، سیاسەتێک کەلەسەر بنەمای هەوڵدان بۆ کڕینی کات داڕێژراوە. لەسەر ئەم بنەمایە، دەتوانرێت یەکێک لەم دوو ئەگەرە بخەینەڕوو:

ئەگەری یەکەم: ئەم گرووپە پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە بۆ ئامادەکردنی ڕای گشتی و قایلکردنی بنکە کۆمەڵایەتییەکەی بە پێویستی دەرچوون لەم ناوچەیە.

ئەگەری دووەم: وەک پێشتر ئاماژەی پێ کرا، ئامانجی سەرەکی تەنها کڕینی کاتە.

ئەڵبەتە ئەستەمە کە ئەمریکا لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم دۆخەدا بێت. لەبەر ئەوە، لەوانەیە فشارەکانی واشنتۆن لەسەر حکومەتی زەیدی لە کۆتاییدا دۆخەکە بەرەو یەکێک لەم دوو ئاراستەیە ببات: یان ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەنێوان حکومەت و کەتیبەکانی حزبوڵا ، یان ناچارکردنی ئەم گرووپە بە دەرچوون لە جورف‌ئەلنەسڕ.