پارتی و یەکێتی لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو راگەیەندراوەی کە لە لایەن گووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە و پێشهات و رێوشوێنانەی لەم چەند رۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە زیاتری داوا نەکردووە و بە درێژایی ساڵانی رابردوو مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراون.
بە پێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستوور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیدا هەبێت دەبێ دەستوور حەکەم بێت لە نێوانیان، هەروەها جگە لە دەستوور هەر رێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان دژی دەستوورە.
لە راگەیەنراوە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتیدا ئاماژە بەوە کراوە، هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی، گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێلی سوورن.
باسیان لەوەش کرد، ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن و بڕیاری تاک لایەنە خزمەتی ئەمنییەت و سەقامگیریی عێراق ناکات.
