هەلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیا كەوتەخوارەوە و پێنج سەرباز كوژران

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی سەربازی لە ناوچەی ئەسكیشەهیر لە ناوەڕاستی توركیا پێنج سەربازی توركیا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەكەی كە لەجۆری AS-532یە دیاری نەكردووە، تەنها ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ئەركێكی مەشقكردندابووە.

ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە وەزارەتەكە گیانلەدەستدانی چوار سەربازی لە كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكدا لە ڕۆژهەڵاتی توركیا ڕاگەیاند، ڕووداوەكە تا ئێستا هۆكارەكەی ڕوون نییە.