دوو كورد دەبنە پاڵەوانی لەشجوانی نێودەوڵەتی

وەرزش

27/11/2016‌ 924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پاڵەوانێتی ئەڵماسی نێودەوڵەتی لەشجوانی دوو یاریزانی كورد پلەی یەكەم بەدەستدەهێنن .

ئەمرۆ یەكشەممە 27/11/2016 لە پاڵەوانێتی ئەڵماسی نێودەوڵەتی لەشجوانی كەلە وڵاتی یۆنان بەرێوەدەچێت،  نزار غەزالی لە كێشی 85 كلیۆگرام و سەردار ئیسماعیل لە كێشی 90 كلیۆگرام لەسەر ئاستی گروپەكانیان پلەی یەكەمیان بەدەستهێناو میدالیای ئاڵتونیان لەملكرا.

ئەو دوو یاریزانە كوردە لە كۆی پێنج كێشی بەشدار لە پاڵەوانێتیەكە لە دوو كێشدا پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوەو سەركەوتون بۆ پێشبڕكێ‌ لەسەر یەكەمی یەكەمەكانی پاڵەوانێتیەكە.

نزار غەزالی و سەردار ئیسماعیل، لەلێدوانیاندا بۆ كەناڵی رووداو، خۆشحاڵی خۆیان پیشانداو نازناوەكەیان پێشكەش بە هێزی پێشمەرگە كرد.


ر ـــ ح