سكای نیوز: وەڵامی هەولێر بۆ داواكارییەكەی ئەمریكا نەخێرە

کوردستان

13/08/2017‌ 1174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، كە وەڵامی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ داواكارییەكەی ئەمریكا "نەخێر"ەو رایگەیاندووە "گەلی كوردستان بڕیار دەدات".

كەناڵەكە لەراپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لەمەسعود بارزانی كردووە، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دوابخرێت، دەسەڵاتدارانی هەرێم بە "نەخێر" وەڵامیانداوەتەوە.

رۆژی پێنج شەممەی رابردو رێكس تێلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئەنجامداو تێدا داوای كرد، كە ریفراندۆمی هەرێم دوابخرێت.

كەناڵەكە ئەوەشی بڵاویكردووەتەوە، كوردەكانی هەرێمی كوردستان سوورن لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی‌و لەوادەی دیاریكراوی خۆی ئەنجامدەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و ئەو بڕیارەش كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح