راپۆرتی ڤیدیۆیی.. هۆشداری حەشدی شەعبی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم

عیراق

19/08/2017‌ 2158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەشدی شەعبی هۆشداری لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەدات، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی دەنگی ئەمریكا.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە، كە رۆژ بەرۆژ وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نزیكدەبێتەوە، كە لەو بارەوە لایەنە شیعییەكان‌و حەشدی شەعبی بەتایبەتی هۆشداری لەئەنجامدانی دەدەن.

لەراپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە، كە حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نییەو ئەنجامدانیشی كێشەی گەورەی بەدواوە دێت‌و ئاسان نییە.

لەبەرانبەر ئەمەدا لایەنە كوردییەكانیش سوورن لەسەر ئەوەی رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێم ئەنجامبدەن، وەك ئەوەی لە حەوتی حوزەیران حیزبەكان بڕیاریانلێداوە.

تەواوی راپۆرتە ڤیدیۆییەكە..