ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاری بەشداری لەریفراندۆمی هەرێمدا

کوردستان

29/08/2017‌ 505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاریدا بەشداری لەراپرسی هەرێمی كوردستان بكات، كە بڕیارە مانگی نۆی داهاتوو بەرێوەبچێت.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەكۆبوونەوەیەكدا پرسی بەشداری پارێزگاكەی لەریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تاوتوێكردو پرسەكەش خرایە دەنگدانەوە.

لەدوای ئەوەی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم خرایە دەنگدانەوە، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیاردرا، ئیدارەی كەركوك بەسەرجەم ناوچەكانییەوە بەشداری ریفراندۆمی مانگی نۆی داهاتوو بكات.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، كەركوك مافی خۆیەتی بەشداری ریفراندۆمی هەرێم بكات، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایەش پرسەكە لەئەنجوومەن دەخەنە دەنگدانەوە.

ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 25/9/2017 بەرێوەدەچێت‌و جگە لەكەركوك بڕیارە ناوچە كێشە لەسەرەكانی تریش بەشداری پرۆسەكە بكەن.

هـ ـ ح